هەواڵەکانی کوردواڵێت

یەکەمین ETF بۆ بیتکۆین لە بورسەی نیویۆڕک کراوە، یانی چی؟

ETFی بیتکۆین لە بورسەی نیویۆرک

دوو دانە لە گەورەترین بازارەکانی وەبەرهێنان رووبەرووی یەک بوونەوە، بورسەی نیویۆڕک و بیتکۆین.

“سەندوق بۆ ماملە لە بورسە” یان Exchange Traded Fund کە بە ETF دەناسڕیت، یەکەمین شێوازە بۆ پەیوەندی ئەم دوو بازاڕانە.

لە سەرەتای حەووتوی رابڕدوو بلاو بووە کە کۆمیسیۆنی کاغەزە دارایەکان و ئێکسچەینجەکانی ئەمریکا (SEC) یەکەمینEFTی بۆ بیتکۆین پەسەند کرد. و هەر ئەم بلاو کراوەیە بوو بە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە لە نێو بازاردا کە تاکوو کرانەوەی ئەم ETF لە بورسە دا نرخی بیتکۆینی گەیاند بە64,400 دۆلار.

بەڵام ETF چیە؟

ئەگەر بتهەوێت کە لە سەر بیتکۆین وەبەرهێنان بکەی دەبێت بزانی لە کوێ بیکڕی، چۆنی ڕابگری و ئالوگۆر کردنی لە ناو واڵێت و شیوازی فرۆشتن و گواستنەوەی فێر بی. بەڵام ئەگەر کۆمپانیایێک بێت و بیتکۆینێکی زۆر بۆ وەبەرهێنان بکڕیت. و لە سەندوقێک هەڵیبگرێت. پاشان پشکەکانی خۆی بلاو بکاتەوە. ئێوە تەنیا پێویستیتان بە کڕینی پشکێکە لە ئەم کۆمپانیایە. ئەم کۆمپانیایە بۆ خۆی ئێشی ڕاگرتن و ماملە و کڕین و فرۆشتنی بیتکۆینەکە دەکات و قازانجی مالەکانی خۆی بە سەر خاوێن پشکەکەن دابەش دەکات. هەر کات هەوێستت دەتوانی پشکەکانی خۆت بفرۆشی یان پشکی زورتر لە ئەم کۆمپانیایە بکڕی.

ئەگەر بە ئەم کۆمپانیایە بڵێین ETF و ئەم جێگایەی کە پشکەکانی تێدا بلا، دەبێتەوە دەبێتە بورسە.

ئەمە نمونەیەک بۆ روون کردنەوەی مانای ETF بوو. خاوێن پشکەکانی ETF دە راستی دا نابن بە خاوێن بیتکۆین. بەڵکوو تەنیا لە قازانج و زایاینی بیتکۆین بەشدار دەبن، هەر ئێستا هەر پشکێکی ETFی بیتکۆین لە کە لە بۆرسەی نیویۆڕک بڵاو بۆتەوە 40.08 دۆلارە لە کاتێک دا نرخی بیتکۆین لە کاتی نووسینی ئەم بابەتە لە کوردواڵێت ئێستا لوتکەی نوێی لە مژووی خۆی دا تۆمار کرد و گێیشتووە بە 66,000 دۆلار.

ETFی بیتکۆین بۆ باشە؟

ئەم سەندۆقە لە لە زۆربەی رۆانگەکان بۆ داهاتووی بازاری کریپتۆکەڕێنسی باشە، لە یەکەم هەنگاو کاریگەری تۆری بیتکۆین لە کۆمەل (Network Effect) زیاد دەکات. چۆن خەڵکێکی زۆر لە وڵاتە پێشکەوتۆکان بە تیبەت لە ئەمریکا لە سەردەمی پێش خانە نشێنی دەست دەکەن بە وەبەرهێنان لە سەر سەندۆقی جۆر وا جۆر لە ناو بورسە کە ئێستا ETFی بیتکۆین دەبێتە یەکێک لە هەڵبژاردەکانی ئەوان ، بە بێ زانیاری زۆر لە سەر بیتکۆین دەتوانن لە قازانجی سەندۆقی بیتکۆین بەشدار بن.

هەر وەها کڕینی بیتکۆینێکی زۆر بۆ زۆربەی کۆمپانیایە گەورەکان کێشە و ڕیگای یاسایی زۆری لە سەر ڕیگاوە هەیە، بە ڵام کڕینی پشکە سەندۆقی EFTی بیتکۆین ئەم وەبەرهێنانە بۆیان ئاسان  تر دەکات.

ETFی بیتکۆین مەترسی چی هەیە؟

شارەزایان بازار دەڵین کە ئەمە یەکەمین هەنگاوی دەوڵەتە بۆ چاودێری وەبەرهێنان لە سەر بیتکۆین، هەر وەها کۆ بونەوەی بیتکۆین بە نێوی سەندۆقێک و پاشان دابەشکردنی بە پشک لە نێو خەڵک داوێکە بۆ ئەم بازارە کە کاریگەری دەوڵەت لە سەر بازاری دراوئ دیجیتاڵ زیاد دەکات ، سەربەخوی بیتکۆین لە دەست دەچێت.