How to Sell Cryptocurrency

ناردن و فرۆشتنی دراوەکانی دیجیتاڵ

فرۆشتنی دراوە دیجیتاڵەکان بە مانای ناردنی دراوە، لێرە کورد واڵیت بە شێوازێکی ئاسان بۆ ئێوە بە ئاسانی هەنگاو بە هەنگاو روونی دەکاتەوە، پاشان ئاماژە بە شێوازی فرۆشتن و دیتنی بەڵێنی دراوی ناردراو و مانای پەسندکردن دەکەین.
1

لە گەل کڕین و وەرگرتنی دراوە دیجیتالەکان لێرە رێنمونی دراوە. ئێستا باسی فرۆشتن و ناردن دەکەین. فرۆشتنی دراوی دیجیتاڵ پێویستی بە ئامادەکاری بۆ ناردنە. بۆ ناردنی دراوی دیجیتاڵ دەبێ ئەدریسی تایبەت بە دراوی داوا کراوت لە واڵێتی وەرگر بزانی. کورد واڵێت هەنگاو بە هەنگاو چۆنێتی ناردنی دراو دە واڵێتی Trust Wallet بۆ ئێوە روون دەکاتەوە.

2

کوردواڵێت هەمو کاتان دراوەکانی ئێوە لە هەمو شاران دەکڕێتەوە، ئێوە دەبێ نوسینگه ی نێزیک لە خۆتان بدوزنەوە و پەیوەندی لە گەڵ کورد واڵێت بگرن، باشترین رێگا بۆ پەیوەندی گرتن واتسئاپی کورد واڵێتە. دروای دیجیتاڵی خۆتان بنێرن بۆ کورد واڵێت و لە نوسینگه ی دیاری کراوی خۆتان پارەی کاش وەرگرن. هەر وەها خەڵکێکی زۆر کەسایەتی خۆیان لە ریزی فرۆشیارنی کوردواڵێت تۆمار کردوە کە کورد واڵێت بی بەرامبەر پێتان دەناسینێت. کورد واڵێت تەنیا زەمانی فرۆشیارە متمانە پێکراو کە لە ژێر نێوی ئاماژەی پکراوە دەکات. ماملە لە گەل فرۆشیاری سەربەخۆ پێویستی بە سیقەی خۆتانەوە هەیە و کۆردوالێت بەرپرس نیە.

لە هەنگاوەکانی داهاتو دا باس لە چۆنێتی ناردنی دراوی دیجیتاڵ دەکەین.

3

کاتێک دەچی نێو بەشی تایبەت بە bitcoin (وێنەی ١) سێ بژارەت پێ نیشان دەدرێت. بژارەی Send (وێنەی ٢) بە مانای ناردن هەلبژێرە.

4

لێرە پێویستیت بە ئەدرێسی وەرگر هەیە. لە ئەو کەسی کە دەت هەوێی دراوی دیجیتاڵی بۆ بنێری داوای ئەدرێسی تایبەت بە دراوی داوکراو بکە. ئەو ئەدرێسە تێکەلاوی چەند ژمارە و پیتێکی ریز کراوە. ئەو ریزە تایبەتە بە ناو نیشانی دراوی هەڵبژێردراو لە واڵێتی وەرگر.

پاش دڵنیا بوون لە درووستی ئەدرێسی وەرگەر لە بەشی Recipient Address بینوسە یان بە copy+paste بیچەسپێنە.

لە بەشی Amount چەند بیتکۆینێک کە دەت هەوێ بنێردرێت بنوسە. ڵێرە ئیمە بۆ نمونە 0.0005 بیتکۆین دەنێرین کە لە ژێرەوە نوسراوە دەکات بە 5.68 دولار.

هەر کات داوای دراوی بیتکۆین بکەی دەبێ ئەو ئەدرێسەی تایبەت بە خۆت Copy بکەی و بینێری بو ئەو کەسەی دراوت بۆ دەنێرێت.

پاش کوتانی CONTINUE دەچینە پەرێکی دیکە. لە هەنگوی داهاتو باسد ئەو دەکەین.

ئاگادار بن لە کاتی ناردنی هەلە نەکەن و ئەدرێسەکە بە دروستی نوسراو بێت.

5

لێرە دەبێت چاوێک لە ئەدرێسەکەت بکەت بزانی بە دروستی نوسراوە. هەروەها کڕێی ناردنی دە تۆری بلۆکچەین لە بەشی Network Fee دەبیندرێت.

بە کوتانی کڵیلی SEND دەچنە ئاستی کۆتایی لە ناردن. و ناردنی دراوەکە تەواو دەبێت.

ئەگەر ئەو نوسرواەت بیست Insufficient BTC to cover network fee یانی هێندەت بیتکۆین نیە کە کڕێی ناردنی پێ بدەی. یان دەبێت بیتکۆینەکەت بۆ ناردن کەم کەیەوە. یان بیتکۆینی زۆرتر بکری تا بتوانی ئەوەندەی دابین کراو بنێری.

6

هەر ئەو جورەی دەبیندڕێت لە وێنەی ١ دا مێژوی ئالوگۆرەکان دیارن لە بەشی سەرەکی نوسراوە Pending Transaction یانی ئەو دراوەی ناردراوە تا ئێستا لە لایان بلۆکچەین پەسند نەکراوە. و لە وێنەی ٢ دەتوانن ببینن کە بەشی Confirmation هیچی لێ نە نوسراوە.

پاش چەند دەقە بە پێی قەرەباڵغی تۆری بلۆکچەین ولامی پەسند کردنی ئەو ناردنە دەدرێتەوە و دراوەکە دەگوازڕیتەوە.

7

پاش دەمیک کە بگەڕیەوە سەر واڵێتەکەت دەبینی کە لە بەشی دروەکە نوسراوە Sent کە بە مانای ناردراوە و لە بیتکۆینەکەت کەم بۆتەوە (وێنەی ١). لە ژوری ڵاپەرەی sent (وێنەی ٢) دەتوانی پەسەند بونی ببینی و تەوە دڵنیا بی لە ناردنی.

بە کوتانی کڵیلی MORE DETAILE دتوانی راپۆرتی ئەو پەسەند بوونە چاو لێکەی.

8

ڵێرە دەتوانی بەڵگەی پەسند بوونی دراو ناردنەکەت ببینی یان بینێری بۆ وەرگر.

تەواو

تاکو ئێستا کورد واڵیت چۆنێتی دەست پێ کردن، کڕین یان وەرگرتنی، فرۆشتن یان ناردنی دراوە دیجیتاڵەکانی بۆ ئێوە روون کردۆتەوە. ئێوە هەر ئێستا دەتوانن نیزێکترین بنکەی کورد واڵێت لە شاری خۆتان هەڵبژێرن و بە دراوە دیجتاڵەکان سنوری ماملە کردنتان لە گەل جیهان گەورەتر بکەن.

ڵاپەرەی سەرەکی کورد واڵێت