!Cryptocurrency Trading? How

ئەگەر یەکەم جارە کە دەت هەوێت لە دراوە دیجیتاڵەکان دەست پێبکەی، ئەو هەنگاوانەت لە پێشن

کورد واڵێت شێوازی دەست پێ کردنی وەکو خزمەتگوزارێکانی دیکە بۆ ئێوە ئاسان کردوە
هەنگاوی یەک

بە ئەو جزدانەی کە دراوەکانی دیجیتاڵی تێدا رادەگرن دەڵێن واڵیت. پشنیاری ئێمە دابەزاندنی Trust Wallet، کار پێکردنی زۆر ئاسانە و خەڵکێکی زۆر متمانە یان پێ کردووە و شارەزایانی بواری بازاری کریپتۆکەرێنسی بە دڵنیایەوە باسی دەکان، هەر وەها ئەو واڵێتە بۆ زۆربەی دراوەکان دەبیت. لە هەنگاوەکانی داهاتو زۆر بە ئاسانی ڕینمونی دەکڕین بۆ بە کار هێنانی ئەو واڵێتە.

هەنگاوی دوو

واڵێتی Trust Wallet بۆ هەر دو  جور مۆبایڵ بە سیستەمی ios و Android دە بێت.

بۆ موبایلەکانی Android ڵێرە دایبەزێنە یان لە Google Play

بۆ موبایلەکانی ios ڵێرە دایبەزێنە

 

هەنگاوی سێ

یەکەم جار لە کردنەوە واڵێت پاش دابەزاندنی لە سەر مۆباێل لە سەر شاشەی مؤبایلەکەتان ئەوە دەبینن. قامک لە سەر create a new wallet دانین تا بچنە هەنگاوێکی تر ( لە وێنەکە دا بە ڕەنگی سور نیشان دراوە)

هەنگاوی چوار

لێرە Trust Wallet داوا دەکات کە مەرجەکانی بخوێندنەوە. لە ئەو مەرجانە دا باس لە یاسای کۆمپانیا دەکات کە چۆن مافی بە کارهێنەرەران دەپاڕيزێت. ئەو شوێنەی تیرە سورەکە نیشانی دەدات تیک ڵێدەن، پاشان Continue لێدەن تا بچینە هەنگاوێکی تر.

هەنگاوی پێنج

لە ئەو هەنگاوە دا Trust Wallet ڵێت دەپرسێ کە ئامادەی بۆ دیتنی ١٢ وشەی تاتبەت بە خۆت.

چەند خاڵی گرینگ سەبارەت بە وشەی تاکەکەسی

ئەو ١٢ وشەیە ون بن ناتوانی ئیتر واڵێتەکەت بکەیەوە

ئەو ١٢ وشەیە لە سەر کاقەزێک بنوسە و هەڵیگرە

ئەو ١٢ وشەیە بۆ هەمو ناردن و وەرگرتنی دراو پێویستە

راگرتنی ئەو ١٢ واشەیە لە سەر هەر ئامێرێکی کە بە ئینتەرنێتەوە پەیوەندی هەیە جێی مەترسیە

لە دەست دانی ئەو ١٢ وشەیە یانی لە دەست دانی دراوەکانت

پاش ئامادە بوون بۆ نوسینی ئەو ١٢ وشەیە تیکی دابینکراو لێدەن و بە کوتانی Continue، ١٢وشەی تاکەکەسی تایبەت بە خۆت دەبینی. ئەو ١٢ وشەیە بنوسە و بچو بۆ هەنگاویێکد دی.

هەنگاوی شەش

لێرە Trust Wallet دەپرسێت کە وشەکانت هەر وەکو خۆی بنوسنەوە. لە وێنەی ١ وشەکات بە بلاو نوسراون، لە سەر هەر وشەیەک قامک دانێی دەچێتە ریزی سەرەوە. وشەکان بە شیوازی خۆی بنوسەوە. تا بە وێنەی ٢ دەگەی. لێرە بە کوتانی Continue دەچی بۆ هەنگاوێکە تر.

  • ڵێرە ئیمە ٣ وشەمان شاردۆتەوە

هەنگاوی کۆتایی

لە کاتی دیتنی وێنەی ١ کڵیلی DONE لێدە

لە کاتی دیتنی وێنەی ٢ کڵیلی ENABLE لێدە (ئەوە لە هاتنی دراوەکان بۆ واڵێتەکەت ئاگادارت دەکات)

تەواو

پیرۆزە، ئێوە ئەلان واڵیتو هەیە. هەر ئێستا دەتوانن داوای ناردن، کڕین یان فرۆشتن بکەن. بۆ زانیاری سەبارەت بە ئاڵوگۆری دراو بچونە ئەو لاپەرانە:

چۆن بکرم

چۆن بفرۆشم