هەواڵەکانی کوردواڵێت

سۆلانا بۆ هێندە هەواداری هەیە؟

لە دوو رۆژی رابردوو بلۆکچەینی سۆلانا تووشی وەستان بوو، لێکۆڵینەوەی کوردواڵیت نیشتان دەدات بە هۆی داخوازی زۆر لە سەر ئەم سسیتمە، بلۆکچەینی سۆلانا بە مەودای 18 کاتژمێر وڵامدەر نەبووە و راوەستاوە.

هەرچەند رێژەی کاتی ئیش (Uptime) لە هیچ بڵوکچەینێک 100% نیە، هەر ئەم جورەی کە بیتکۆین لە سالی 2010 و 2013 بۆ چەند کاتژمێرێک تووشی وەستان بوو ئێتەریەمیش لە سەر هێندێک کێشە ئەو وەستانی دەمێژو دا هەبووە.

بلۆکچەین ئیستا ساوایە و تەمەنی زۆر نیە، بۆیە رۆژ بە رۆژ پێویستی بە چارە سەر کردنی کێشە کانی هەیە. و ئەمە بەشیک لە مەترسی هەوادارانی بلۆکچەینە.

بەڵام چی بۆتە هۆی بەرزبونەوەی 62,000% نرخی سۆلانا  لە سەرەتای دەرکەوتنی تاکوو ئێستا، بە جۆڕێک کە تۆری سۆلانا ئیتر وڵامدەر نەبووە.

بەر لە دەرکەوتنی سۆلانا لە ساڵی 2017  لە لایان “ئاناتۆڵی یاکۆڤێنکۆ” (Anatoly Yakovenko) سێ کێشەی گەورەی بلۆکچەینەکان وەکۆ بیتکۆین و ئێتەریەم  ئەمە بوون:

1- دەرەقەت هاتن (scalability)

2-نامەرکەزی مانەوە (decentralization)

3-پاڕێزەر بوون (security)

چارەسەری ئەم سێ باباتەت گەورەترین کێشەی بلۆکچەینەکانی پێشوو بووە و کە زۆربەیان تەنیا 2  لە ئەم بابەتانەیان توانیوە چارە سەربکەن.  و چاویان لەسەر بابەتی سێهەم داپۆشیوە. چارە سەرنەکردنی هەرکامێک لە ئەم سێ باباتەت دەبێتە هۆی کێشەیێکی تر، بۆ نمونە بیتکۆین و ئێتەرەیەم هەوڵی خۆیان خستۆتە سەر نامەرکەزی مانەوە (decentralization) و پاڕێزەر بوون (security) لە کاتێک دا دەرەقەتی (scalability) بەکارهێنانی زۆر نایەن و خێراییان دادەبەزیت و کڕی گواستنەوەیان لەگەل قەرە باڵغی زۆرتر بووە.

“ئاناتۆڵی یاکۆڤێنکۆ” و گروپی ئەندازیاری لە یەکەم هەنگاو لە کاغەزی سپی (white paper) پرۆژەی سۆلانا شیواز و پلانی خۆیان بۆ چارەسەر کردنی ئەم سێ کێشەیە بڵاو کردەوە و رایانگەیان کە سۆلانا دوای سەرکەوتنی لە تەواوی پڵانەکانی دابین کراوی دەتوانێت ببێت بە یەکەم پرۆژەی کە هاوکات نامەرکەزیە و دەرەقەتی قەرەباڵغی دێت و پاڕێزەری خۆی رادەگڕێت.

بۆیە پاش 4 ساڵ لە دەرکەوتنی کاغەزی سپی سۆلانا ئێستا ئەم سیستمە بۆتە یەکێک لە گەورە ترین پرۆژەکانی سەر بلۆکچەین کە دەتوانێت لە هەر خوڵەک دا نیزێک 60,000 ئالوگۆر بە کڕی کەمتر لە 0.0002$ بکات لە کاتێک دا ئێتەریەم تەنیا 17  ئاڵوگۆر دەکات لە هەر خوڵەک دا و کڕی زۆرترە.

ئێستا سۆلانا میوانداری زایاتر کە 300 پرۆژەی جۆرا وجۆری ماڵیە کە هەرکامێک لە ئەم پرۆژانە ئەگەر لە ئاستی جیهانی دا سەرکەوتنیان هەبێت و خەڵک بە کاریان بهێنن بە کەمترین کڕی و خێراترین شیواز دەتوانن ئیش بکەن.

دراوی سۆلانا بە نێوی SOL ئێستا لە پلەی 7 لە ریزی دراوە دیجیتاڵەکانە و یەک ساڵ پێش نرخی تەنیا $0.5052 بوو. ئێستا تا کاتی نوسینی ئەم بابەتە گێشتووە بە ڵوتکەی $214.96.