هەواڵەکانی کوردواڵێت

هارد فۆرکی ئاڵۆنزوی کاردانۆ سەرکەوت

لە گەڵ سەرکەوتنی هارفۆرکی ALONZO بلۆکچەینی کاردانۆ گرێبەستی زیرەکی لێ زایاد کرا.

جیاوازی گرێبەستی کاردانۆ دە نوسینی ئەم پڵەتفۆرمە دە زمانی کۆد نوسی “پڵوتۆس” دایە، ئم زمانە پێشکەوتویە تایبەتە بۆ گڕیبەستی زیرەک کە پەیوەندی هەیە بە زمانی Haskell.

کاردانۆ هیوادارە بتوانێت بە کەڵک وەرگرتن لە ئەم تێکنۆلۆژیایە لە ئێتەریەم و web3 پێشکەوێت بەلام بە هۆی  کێشەی زۆر لە دامەزراندنی، لە بازاری گرێبەستی زیرەک وە دواکەوتووە.

گرێبەستی زیرەک گرینگترین بابەتە بۆ دامەزراندنی بەرنامەکانی دیفای (DeFi) لە سەر بلۆکچەین.

کاردانۆ لە ساڵی 2017 دەرکەوت لە و تاکوو ئێستا کات و سەرمایەکی زۆری داناوەتە سەر پەرە پێدان و باشترکردنی بلۆکچەین.

کاردانۆ یەکێکی تر لە دراوەکانی دیجتاڵە کە نیزێکترین رەقیبە بۆ ئێتەریەم چۆن بە پاڵپشتی یەکیک لە ئەندامانی گروپی ئێتێریەم دروست کراوە، کاردانۆ سیستمێکە کە بە بروا و رای زانستی ئاکادمی و زانایان دروست کراوە. کاردانۆ بە نەوەی سێومی بلۆکچەین دەناسڕێت. ئێستا کاردانۆ مەجالی دارێژتن و بە کارهێنان گرێبەستی زیرەک دەدات. کاردانۆ کاستێکانی ئێتەریەمی چارەسەر کردووە.

دراوی کاردانۆ دەبازار دا بە ADA دەناسرێت. هەرچەند دارژتنی هاردفۆرکی ئالۆنزۆ چەند جار توشی کێشە بوو بەڵام توانی کە نرخی ئەم دراوە تاکوو ڵوتکەی 3.1 دۆلار بەرز بکاتەوە. روون بوونی ئامانجی کاردانۆ بۆتە هۆی بەرزبونەوەی 1600% نرخی ئەم دراوە لە سەرەتای ئەم ساڵ تاکوو ئێستا.