هەواڵەکانی کوردواڵێت

ئایا ئێتەریەم لە 5 ساڵی داهاتوو دەگاتە 20,000 دۆلار؟

ئایا ئێتەریەم لە 5 ساڵی داهاتوو دەگاتە 20,000 دۆلار؟

بە بروای شارەزایانی Finder و قەبارەی بازاری ETH کە ئەم دراوە دەکات بە دووهەمین دراوی گەورەی بازار لە جیهاندا، لە کۆتای ساڵی 2021 دەگاتە نرخی 4561 دۆلار. فایندێر نێزێک 42 شارەزای بازاری کۆ کردوتەوە بۆ پێشبینی داهاتوی بازار کە لە نێوان ئەم شارەزایانەی بازری کریپتۆکەرێنسی 25 سێناریۆ بۆ داهاتوی ئێتەریەم دەرکەوتووە. ئەم سێناریویانە تەنیا بۆ کۆتایی ساڵی 2021 نیە بەڵکو سالانی 2025 و 2023 دەگرێتەوە.

ئەم شارەزایانەی بازار دەڵێن کە ئێتەریەم لە کۆتایی ئەم ساڵ دا دەگاتە 4569 دۆلار بەڵام تا ساڵی 2025 نرخی 17810 دۆلار دەبەزینێت و لە ساڵی 2030 دەگاتە لوتکەی 71763 دوڵار.

کوردواڵێت: لە ئەم دەقە باس لە گرینگترینی ئەم بروایانە دەکەین:

لە لایێکی تر “جان هاوکینز” مامۆستای سەرەکی “زانکۆی کانبرا” نزمترین شیوازی بۆ ئێتەریەم پێشبینی کردووە، هاوکینز دەڵێت کە ئێتەریەم توشی هەلنووسان بووە و هەموو رۆژە دەبێت چاوەروانی تەقینی بکەین. هاوکینز دەڵێت کە هەلنوسانی ئێتەریەم بە هۆی بیتکۆین رووی داوە هە ئەم دراوەش دەبێتە هۆی تەقینی. هاوکینز روونی نەکردۆتەوە کە ئەم هەڵنووسانە چەندەیە یان نرخی ئەم دراوە دەبێت چەند بێت.

سارا بێرگستراند” بەڕێوبەری BitBull  ڕیان گۆرمان” دامەزێنەری Trade the Chain هەردوو دەڵێن ئێتەریەم تا کۆتایی 2030 دەگاتە 100,000 دۆلار.

ئەوم دو شارەزایەی بازار دەڵێن خاڵی گرینگی سەرکەوتنی ETH بەکارهیێنانی لە Defi دەزانن. ئەوان دەڵێن سیستمی قەرزی دیفای لە سەر بلۆکچەینی ئێتەریەم دروست دەبێت دەتوانیت زۆر داهێنانی نوێی تێدا بكڕیت کە ئێمە تاکوو ئێستا بیرمان لێ نەکردۆتەوە. “بێرگستراند” و “گۆرمان” دەڵێن ئێتەریەم دەتوانێت وەپێش بیتکۆین بکەوێت و ببێت بە ژمارە یەکی بازاری کریپتۆ کەرینسی.

کوردواڵیت: لە بازاری کریپتۆکەڕینسی بە وەپێشکەوتنی ئێتەریەم بەرامبەر بە بیتکۆین Flippening دەگوتڕیت.

“کۆنستانتین بۆیکۆ رۆمانۆفسکی” (Konstantin Boyko-Romanovsky) بەڕیوبەری Allnodes پێشبینی خۆی بۆ ئێتەریەم بڵاو کردۆتەوە. رۆمانۆفسکی دەڵێت ئێتەریەم بە هۆی گۆرانکاری تازەی کە بە PoS (سیستمی تۆمارکردنی پشکەکان) نرخی لە کۆتایی ئەم ساڵ دەگاتە 5000 دۆلار.

بەڕیوبەری Allnodes دەڵیت قەبوول کردنی ئێتەریام لە لاین رێکخراوە ماڵێکان، بەکارهێنانی لە ئاپ و سیستمەکانی Defi و پەسەند بونی لە لایان بانکەکان بە بۆنەی گرێبەستی زیرەک (Smart Contract) هۆی بەرزبۆنەوی ئەم دراوەیە.

بەڵام لە پێشبینی درەنگ خایان “پێدرۆ فێبڕێرۆ” مودیری سەرەکی بلۆکچەینی RealFevr بەرزترین نرخی دابین کردوە بۆ ئێتەریەم. فێبڕێرۆ لە سەر ئەم بڕوایەیە کە ئەم دراوە هێزی ئەوەی تێدایە کە تا ساڵی 2030 بگاتە 1 مڵیۆن دۆلار.

زۆربەی شارەزاینی بازار لە سەر ئەم بڕوایەن کە ئەم پێشکەوتنە روو دەدات. بەلام چ کات، پڕسیارێکی ترە. 25%  ئەم شارەزایانە دەڵێن ئەم پێشکەوتنە ساڵی 2023 روودەدات. 15%  دەڵێن لە ساڵی 2022 ئێتەریەم وەپێش بیتکۆین دەکەوێت. 15% دیکە لە ئەم کەسایەتیانەی بازاری دەڵین لە ساڵی 2025 ئەم Flippening لە بازار وردەدات.

بەڵام دەبێت لە کۆتای دا ئامژەی بۆ بکڕیت کە 32.5% شارەزایان دەڵێن ئەم پێشکەوتنە هیچ کاتێک روو نادات.

کوردواڵێت: لە ئەم ڤیدۆیەی کوردواڵێت باس لە روودانی فلیپێنینگ کردراوە.