هەواڵەکانی کوردواڵێت

هەموو چاوەکانی بیتکۆین، مانای چاوی لەیزەری چیە؟

چەند کانژمێر پێش یەکەمین سەرۆک کۆمار لە جیهان دا لە تۆیتەر چاوی کرد بە لەیزەری. «نایب بۆکێل» سەرۆک کۆماری «ئێل سالڤادۆر» دوای بریاری سەبارە بە قەبووڵ کردنی بیتکۆین بە پارە لە ئەو وڵاتە، ئەمرۆ بە لەیزەر کردنی چاوی مانیفێستی خۆی دابین کرد.

چاوی لەیزەری نیشانێکە بۆ دەربڕینی بروا سەبارەت بە بیتکۆین. زۆربەی ناودارەکانی تۆیتەر بە گۆرینی وێنەی پرۆفایلی خۆیان بە وێنەیەک بە چاوی لەیزەری پاڵپشتی خۆیان بە ئەم شێوازە لە بیتکۆین نیشان دەدەن.

هەوادارانی بیتکۆین بە ماکسیمالیست دەناسن. ماکسسمالیستەکان بیتکۆین بە داهاتووی بازار دەبینن، و بەردەوام نرخی بەرەو بەرزبوونەوە دەخوێندەوە و پڵەی ئێستای ئەم دراوە شایانی ئەم دراوە نابینن.

لە سەرتا ئەوانەی کە چاویان دەکرد بە لەیزەری مانانی ئەم کارەیان ئەوە بوو کە لە سەر ئەم بروایەن کە نرخی بیتکۆین تاکوو کوتایی 2021دەبێت بە 100,000دۆلار هەر کەس کە چاوی بکات بە لەیزەی بیتکۆینی خۆی نافرۆشێت، بەڵام دواتر مانانی ئەم هەڵوێستە گۆرانکاری تێدا کرا و بە پاڵپشتی لە کریپتۆکەرێنسی مانا کراوە.

کلیک بکە سەر ئەم وێنەیە بۆ بە لەیزەر کردنی چاو