هەواڵەکانی کوردواڵێت

ئاپگرێیدی Taprootچیە بۆ بیتکۆین بە هێز دەکات

تاپرووت دوایین ئاپگرێیدی بیتکۆین دوای SegWit لە تۆری ئەم دراوەیە. پشنیاری ئاپگڕێیدی تاپرووت یەکەمین جار لە لایان گڕێگ ماکسوێل (Greg Maxwell)کە یەکێکە لە گەشەپێدەرانی Botcoin Core لە سالی 2018 درکەوت و سالی 2020 بە بیتکۆین زیاد کرا.

بۆ دابەزاندن و بە کار هێنانی ئەم ئاپگرێدە نیزک 90% مانێرەکان دەبێت قەبووڵ  بکەن، کە تاکوو ئێستا 75% بەڵێنیان داوە، پێش بینی دەکرێت ئەم حەوتوویە ئەم ئاوپگرێدە سەر کەوێت.

لەگەل ئەم ئاپگریدە «پەنجەمۆری شنور» نوێتر جێگری پەنجەمۆرەکەی پێشتر دەبێت.

پەنجەمۆری شنوور (Schnorr signatures) جۆرێک لە شاردنەوەی وشەی نهێنی لە ناو ئاڵوگۆڕی بلۆکچەینە کە لەلایان بیرکارێکی ئاڵمانیای دروست کراوە بە نێوی کلاوس شنوور (Claus Schnorr).

بۆ تاپرووت گرینگە بۆ بیتکۆین؟

  1. هەریمی  هەر کەس زۆرتر دەپارێزێت.
  2. داتا (Data) لە هەر بلۆکێکی بیتکۆین کەمتر دەبێت.
  3. هەر بلۆکێک ئاستی ئالوگۆرێکی زیادتر دە خۆی دا جێ دەکاتەوە.
  4. کرێی ئالوگۆر کەمتر دەبێتەوە