هەواڵەکانی کوردواڵێت

ئازموونی ئێلسالڤادۆر بۆ کوردستان لە سەر بیتکۆین

ئێلسالڤادۆر یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی جیهانە کە وەکو کوردستان کاریگەری بانک تێدا زۆر نیە و خەڵک زۆر پارە بە کاش بە کار دەهێنن. نیزک 70% خەڵکی ئێلسالڤادۆر حیسابی و کارتی بانکیان نیە. لە کوردستانیش بە هۆی نەبوونی متمانە بە بانکەکان دوای شەری ئێراق و ئامریکا خەڵک زۆرتر حەز دەکەن پارە لە لای خۆیان رابگرین و بە کاش خەرجی بکەن.

لە هەردووی ئەم وڵاتانە (ئێلسالڤادۆر و کوردستان) بە هۆی نەبوونی پەیوندی خەڵک لەگەڵ جیهان لە رێگای بانکەکان، بازرگانەکان و خەڵکی ئاسایی دەبێت کرێی زۆر تاکوو 10% بۆ کڕینی کەلوپەلی پێویستی خۆیان لە وڵاتنی تر بدەن. و خێرایی ئیشی خەڵک زۆر نزمبۆتەوە و تاکوو چەند رۆژ دەخایەنێت. لە کاتێک دا لە وڵاتانی تر ئەم ئیشانە تەنیا لە چەند دەقە سەر دەگرێت.

بەکارهێنانی بیتکۆین بە نێوی دراو لە وڵاتی ئێلسالڤادۆر پێویستی بە بنەرتی و تێکنولۆجیای بانکی نیە و هەر لە کاتی پەسەند بوونی خەڵک دەتوانن دارایی خۆیان لە لای خۆیان رابگرن و یان رۆژانە بۆ خەرجی خۆیان بە کاری بهێنین و بە هەر وڵاتێک حەز بکەن هەناردەی بکەن. دەستوری سەرۆکی ئێلسالڤادۆر، ئەم وڵاتە یەک شەوە دەگەیەنێتە ئاستی تێکنولۆجیای پێشکەوتی جیهانی.

کوردواڵێت- جۆزەردانی 2021

ئێلسالڤادۆر بوو بە یەکەمین وڵات لە جیهان دا کە بیتکۆینی بە نێوی پارە بە فەرمی قەبووڵ کرد.

وڵاتی ئێل سالڤادۆر لە ئەمریکای ناوەندی دایە نیزێک 7 مڵیۆن خەڵکی تێدا دەژیت. کە ئەم حەشیمەتە بە زمانی ئێسپانیایی پێکەوە دەدوێن. لە بۆاری داهاتی بەرامبەرێ دەکات لە گەڵ کوردستان.

ئەمرۆ لە کۆنفرانسی بیتکۆین لە شاری Miami سەرۆک کۆماری ئێلسالڤادۆر (President Nayib Bukele) لە وتارێک کە رێگای دووروە بە ڤیدیۆ بڵاو کراوە گوتی کە ئێەمە لەگەل کۆمپانیاێکی واڵێتی دیجیتاڵ پێکهاتوینە بۆ دروست کردنی بنەرەتێکی پێشکەوتوو بۆ بەشی مالی لە سەر بلۆکچەین. لە حەووتوی داهاتوو دا ئەمن دەستورێک بۆ پارڵەمان دەنێرم تاکوو بە فەرمی و لە رێگای یاسا دا ئەم بابەتە پەسند بکرێت.

هەروەها سەرۆکی ئێلسالڤادۆر روونی کردەوە کە بیتکۆین یەکێک لە گەورەترین و گرینگترین دارایەکانی جیهانە کە تاکوو ئێستا مرۆڤ بە خۆیەوە دیتووە. راگرتن و بە کار هێنانی بێتکۆین لە ڵایان  وڵاتەکان لە جیاتی دۆلار پێشگری دەکات لە شۆک و کێشەکانی وەکو هەلنوسانی نرخی دراو و ئابووری.