هەواڵەکانی کوردواڵێت

گەورەترین بانکی بەلجیکا دراوی دیجیتاڵی خۆی دروست دەکات

بانکی KBC یەكێک لە گەورەترین بانکەکانی وڵاتی بەلجیکە کە ئەمرۆ بڵاوی کردەوە کە دراوی دیجیتاڵی خۆی رێکدەخات.

ئەم بانکە دراوەکەی بە KBC Coin ناو بردووە و لە وتاڕیک دا بڵاوی کردەوە کە ئەم دراوە دراوێکی خۆماڵیە و سەر بە هیچ دراوێکی تر وەکو بیتکۆین نیە.

بەرێوبەری ئەم بانکە رایگەیاند کە ئەم دراوە لە سەرتا تەنیا بۆ هێندێک لە ئیشی ناوخۆیی بەکار دێت و هەموو خەڵک لە بەردەست نیە. هێندیک لە خاوین حیسابە بانکە کۆنەکانی  دەتوانن کە ئەم دراوە دیجیتاڵە بۆ هێندێک لە ئیشەکانی ناو خۆ لە جێگای پارە و یۆرۆ بەکار ببهینن.

لە ساڵی 2015 بانکی KBC لە گەڵ بانگەوازی بیتکۆین خاوین حیسابەکانی خۆی ئاگادارکردەوە کە لە ئەم بازارە بەدور بن و مەترسی زۆر تێدایە، لە کاتێک کە ئێستا لە ساڵی 2021 خەریکە بۆ خۆی دراوی دیجیتاڵی ناوخۆیی دروست دەکات. هەر ئەوەش بۆتە هۆی رێخنە لە ئەم بانکە.