هەواڵەکانی کوردواڵێت

وڵاتی چین سەختگیری زۆرتر دەکات لە سەر بیتکۆین

بیتکۆین دوای بریاری چین دابەزینی بە خۆیەوە دیت، نرخی گێیشتەوە 32000دولار.
بریاری چین لە سەر پێشگری کردن لە بانکەکان و رێکخراوە ماڵێکانی ئەو وڵاتە بوو کە نابێت ئیتر خزمەتگوزارێ و ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی بکەن.
پێش تر لە سالی ۲۰۱۷ئەم وڵاتە تەواوی ئێکسچەینجەکانی خۆی داخست. ئەو کاتیش نرخی بیتکۆین داشکانی زۆری بە خۆیەوە دیت.
چین یەکێک لە وڵاتانی جیهانە کە زۆرترین بیتکۆینی تێدایە. هەرچەند تاکوو ئێستا چەند جار سەختگیری لە سەر ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵەکان بە سەر ئەم بازاڕە دا سەڵپاندوە بەڵام پاشان هەموو کاتان ئەم بازاڕە بەرزبوونەی بە خۆوە دیوە.
شارەزایانی باڵای ئابووری لە سەر ئەم بروایەن کە ئەم هەڵوێستەی چین بۆ زۆرتر کردنی کاریگەری «یوانی دیجیتاڵە» کە ئێستا لە پڵەی بەتاقی کردنەوەیە. هەروەها قەدەغە کردنی بە کار هێنانی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵەکان لە چین دەرفەتێک دروست دەکات کە وڵاتی ئامریکا زۆرتر خۆی لە ئەم بازاردا بنوێنێ و کاریگەری خۆی زۆرتر کات.
پاش شکاندی بەرچاوی نرخی بیتکۆین، ئەم دراوە نرخی خۆی ئیستا گەیاندۆتە 40000دوڵار.
زۆربەی شارەزایانی بازار ئەوە شکاندنەی بە دوایین دەرفەت بۆ کڕین دەزانن.