هەواڵەکانی کوردواڵێت

خەڵکی ئێران کەلوپەلی خۆیان بە بیتکۆین ماملە دەکەن

لە موڵک و سەیارە را تاکوو خانەباخ و باڵاخانەکان داندراوە بۆ فرۆشتن بە بیتکۆین.خەڵکی ئێران سەربەخۆ ماملەی کەلوپەلی خۆیان بە دراوە دیجیتاڵەکان دەکە.

حکومەتی ئێران تاکوو ئێستا هیچ هەڵوێستێکی یاسایی نەبووە لە سەر ئەوەی کە ماملە کردن بە بیتکۆین قەدەغەیە یان نا بەڵام خەڵک خەریکن دارایەکانی خۆیان بە بیتکۆین ئاڵوگۆڕ دەکەن.. لە کاتێک دا کە ئێران شەشەمین وڵاتی خاوێن دراوە دیجیتاڵەکان لە جیهان دایە، کەمتر کەسێک هەیە کە ئەم وڵاتە نەزانێت بیتکۆین و دراوی دیجیتاڵی چیە و بۆ چی بە کار دەهێندرێت. بەڵکوو هێندێکی زۆریش وەبەرهێنانیان کردووە لە سەر ئەم دراوانە.

لە مانگی رابردوو دا بریاری هاوردە کردنی بەرهەم بۆ ناو ئێران بە بیتکۆین لە لایان حکوومەتەوە دەرکرا بەڵام تا ئێستا چۆنێیتی روون نیە بۆ بازرگانەکان.

کاریگەری زۆری دراوە دیجیتاڵەکان لە ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە ئێستا خەڵک لە سەر فرۆشتن و کرینی کەلوپەلی خۆیان داوای بێتکۆین بکەن.