هەواڵەکانی کوردواڵێت

داهاتی ساڵانەی بیتکۆین لە هەمو بازارەکان زۆرتر بووە

قازانجی خاوێن دارایی بیتکۆین لە دە سالی رابردوو دا تاکو ئەلان ۹۰۰ جار زۆرتر لە بازارەکانی دیکەی وەبەرھێنان بووە.

چارڵی بێللو (Charlie Bilello) بەرێوبەر و دامەزرێنەری کۆمپانیای کامپۆند کاپیتال لە لێکدانەوەیەک بلاوی کردەوە کە بازاری بیتکۆین تا کو ئێستا لە هەمو بازارەکان خێر و قازانجی زۆرتر بووە و تا کو ئێستا تەنیا لە ۲ ساڵ دا، یانی ۲۰۱۴ و ۲۰۱۸ هێندێک شکاندنی هەبوو. کورد واڵێت روونی دەکاتەوە کە مەبەستی ئەو، ۵۸٪ و ۷۳٪ ئەو ساڵانە بووە. ئەوە لە کاتێک دایە کە لە سەرەتای سالی ۲۰۲۱ تاکو ئێستا بیتکۆین ۱۰۸٪ی هەڵکێشانی هەبووە. و خاوێن دارایی بیتکۆین دابەزینی ئەو ساڵانە بە ئازموون باوەر پێکردن بە بیتکۆین ناو دەبەن.

سالی ۲۰۱۵ بیتکۆین زۆرترین قازانجی بەدی هیناوە، ئەو سال بیتکوێن ۵۰۵۷٪ هەڵکێشانی تۆمار کرد کە تاکو ئێستا دوپاتە نەبۆتەوە.

زێر، گەورەترین دارایی تەواو جیهانە لە سالی ۲۰۱۱ تاکو ئێستا تەنیا ۱.۵٪ بەرزبوونەوەی هەبووە. کە بە شکستی سیستمی کۆنی پارە چاپ کردن لە سەر پشتیوانیی راگرتنی زێر نێوی دەبەن.