هەواڵەکانی کوردواڵێت

لە کوردستان چەند ماینێر هەیە؟

یەکێک لە شارەزایانی ئەم بازارە لە بارەی دەستپێکردنی مامەڵەکردن بە دراوی دیجیتاڵی دەڵێت: سەرەتا بە 10 هەزار دۆلار دەستی بەو کارە کردووە و نزیکەی 35 هەزار دۆلار قازانجی کردووە، زۆرتریش مامەڵە بە بیتکۆین، ئیتەریەم و ریپڵ دەکات.
“لە حەوتویەک لە یەک نووسینگەی سلێمانی 100 هەزار دۆلار بۆ کڕینی ئامێری ماینینگ حەوالە کراوە”
لە هەرێمی کوردستان دیار نییە کە چەند ئامێری ماینینگ هەیە،ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت: “تەنیا لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی لە هەفتەیەکدا بە بەهای 100 هەزار دۆلار ئامێری ماینینگ کڕدراوە”.
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە راگەیاندوە: هیچ ئامێرێکی ماینینگ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە نەهاتووەتە هەرێمی کوردستان، هەروەها روونی دەکاتەوە: هاوردەکردنی ئەو ئامێرانە پێویستی بە مۆڵەتی فەرمییە و تاوەکو ئێستا هیچ ئامێرێکی وەهایان لە فڕۆکەخانەکە نەبینیوە.
لە هەرێمی کوردستان بە چەند شێوازێک مامەڵە بە دراوی دیجیتاڵی دەکرێت، بەشێک لە خەڵک لەڕێگەی کۆمپانیای تایبەتەوە مامەڵە بەو دراوانە دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە بڕێک پارە وەردەگرێت لە بەرامبەر کڕینی دراوە دیجیتاڵییەکان بەشێک لە خەڵک خۆیان لەڕێگەی کارتی بانکییەوە دراوی دیجیتاڵی دەکڕن.
کە لە 5% تاکوو 15% کرێ دەدەن بۆ کرینی ئەم داروانە.کورد واڵێت شێوازێکی نوێیە، لە هەر شوێنێک بی دەتوانی بە زووترین کات کەمترین کرێ دراوەکەت دەست کەوێت.