هەواڵەکانی کوردواڵێت

تێسلا رایگەیاند ئۆتۆمبیلەکانی بە بیتکۆین دەفرۆشێت

دوای ئەوەی کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بیتکۆینی کڕیوە، بەهای بیتکۆین بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و توانی ئاستی 45 هەزار دۆلار تێپەرێنێت.
هەرچەندە کۆمپانیای تێسلا بە فەرمی دانی ناوە بە دراوی بیتکۆین و بەو پێیەش رازییە بەوەی پارەی ئۆتۆمبیلەکانی بە بیتکۆین بدرێت، بەڵام بیتکۆین بەناوبانگترین دراوی دیجیتاڵی تاوەکو ئێستا مشتومڕی زۆری لەسەرەوە لەلایەن هیچ بانکێکی ناوەندییەوە پاڵپشتی لێناکرێت.
پێشتر کۆمپانیاکانی وەک AT&T و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رازی بوون بەوەی لە رێگەی پێگەی ئەلێکترۆنی “بیت پەی” بەکارهێنەرانیان پارەی خزمەتگوزارییەکان بە بیتکۆین بدەن، بەڵام کۆمپانیای تێسلا یەکەم کۆمپانیایە کە بە فەرمی بیتکۆین و سامان بەکاردەهێنێت و لە تۆماری وەبەرهێنانەکانی زیادی دەکات.
کۆمپانیای تێسلا، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و لەلایەن ئیلۆن مۆسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان خاوەنداریێتی دەکرێت، رایگەیاند بەمزووانە کڕیارانی دەتوانن پارەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی دەیکڕن بە بتکۆین بدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *