How to Buy Cryptocurrency

وەرگرتن و کڕینی دراوەکانی دیجیتاڵ

کڕینی دراوە دیجیتاڵەکان بە مانای وەرگرتنی دراوە، لێرە کورد واڵیت بە شێوازێکی ئاسان بۆ ئێوە بە ئاسانی هەنگاو بە هەنگاو روونی دەکاتەوە، پاشان ئاماژە بە شێوازی کڕین و دیتنی بەڵێنی دراوی ناردراو و مانای پەسندکردن دەکەین.
1

کڕینی دراوی دیجیتاڵ پێویستی بە ئامادەکاری بۆ وەرگرتنە. بۆ وەرگرتنی دراوی دیجیتاڵ دەبێ ئەدریسی تایبەت بە دراوی داوا کراوت لە واڵێتکەت بزانی. کورد واڵێت هەنگاو بە هەنگاو چۆنێتی وەرگرتنی دراو دە واڵێتی Trust Wallet بۆ ئێوە روون دەکاتەوە.

 

2

بیتکۆین یەکێک لە دراوە دیجیتاڵەکانە کە زۆرترین قەبارەی بازاری هەیە. لە واڵێتەکە ئەو دراوە هەڵبژێرە. لە وێنە دا بە رەنگی سور دابین کراوە بۆ ئێوە.

3

کاتێک دەچی نێو بەشی تایبەت بە bitcoin سێ بژارەت پێ نیشان دەدرێت. بژارەی Receive بە مانای وەرگرتن هەلبژێرە.

4

لێرە تێکەلاوی چەند ژمارە و پیتێکی ریز کراو نیشان دراوە. ئەو ریزە تایبەتە بە ناو نیشانی دراوی هەڵبژێردراو لە واڵێتی تۆیە.

هەر کات داوای دراوی بیتکۆین بکەی دەبێ ئەو ئەدرێسەی تایبەت بە خۆت Copy بکەی و بینێری بو ئەو کەسەی دراوت بۆ دەنێرێت.

ئاگادار بن لە کاتی ناردنی هەلە نەکەن و ئەو ریزە نەگۆردرێت.

 دەتوانن لە گەڵ ئەدرێسەکە وێنەئ QR بنێرن، کڵیلی Share بۆ ئەو مەبەستە بە کار بێنن.

5

بۆ نمونە کڕیارێک داوا دەکات کە 0.0003 بیتکۆین لە رێگای کورد واڵێت بکڕیت. ئەو کڕیارە نیزێکترین بنکە یان نوسینگەی یان نۆینەری متمانە پێکراو (لە ژەر نێوی ئاماژیە پێکراوە) خۆی هەڵبژاردوە و هەر ئێستا لە شوێنی کورد واڵێتە. و ئەدرێسی وەرگرتنی بیتکۆین لە واڵێتی خۆی بۆ ئیمە ناردوە. لە هەنگاوەکانی داهاتو شێواز و پڕۆسەی ئەو گواستنەوە بە ئێوە نیشان دەدرێت.

6

بەڵگەی ناردن یان پەسند کردن (Confirmation) ئەو بەڵگەیە کە پشتڕاست دەکاتەوە کە بلۆکچەین (تۆری دراوە دیجیتاڵەکان) ئەو ئاڵوگۆری دراوەی پەسەند کردوە.

لە بەڵگەی پەسندکردن ئەوانەی تێدا نوسراوە:

Confirmations: ژمارەی ئەو پەسەندانەی کە لایان بلۆکچەین بۆ ئەو ئاڵوگۆرە دەرکەوتووە (ڵێرە 161 پەسەند).

Height: بڵیندای بڵۆکیک کە ئەو ئاڵوگۆری تێیدا روداوە. (652415).

Timestamp: کات

Fees: کڕێی ئاڵوگۆر لە بلۆکچەینی بیتکۆین لە کاتی ناردنی

Hash: تایبەتە بە هاوکێشەی ئەو ئاڵوگۆرە لە بلۆکچەین

7

پاش پەسەند بونی ئەو ناردنە لە لایان بلۆکچەین، لە سەر واڵێتی کڕیار ڕێژەی دراوەکە وەدەر دەکەوێت. لە ئەو وێنە دا کڕیار بۆ نمونە Trust Walletی بە کارهێناوە. نرخی بیتکۆینەکە بە دولار لە سەرەوە نوسراوە و بیتکۆینی داواکراوی لە کوردواڵێت لە ژێرەوە دیاری دەکات.

کاتیک کە ئەوانەت دیت یانی دراوەکە تەواو بە دەستت گێشتووە.

8

هەر کڕیاڕێک لە سەر واڵێتەکەی دەتوانێت مێژوی ئاڵوگۆری دراوەکانی ببینێت. هەر وەها چاو لە بەڵگەی پەسند کراویان بکات. لە ئەو وێنە دا سێ ڵاپەرەی ڵێکۆلینەوەی بە دەست گێشتنی 0.0007 بیتکۆین کە بۆ نمونە بۆ کریار ناردراوە دەبینن.

تەواو

تاکو ئێستا کورد واڵیت چۆنێتی دەست پێکردن، کڕین یان وەرگرتنی دراوە دیجیتاڵەکانی بۆ ئێوە روون کردۆتەوە. لە ڵاپەرەکانی دیکە پەرە بە چۆنێتی ناردنی یان فرۆشتنی دراوە دیجیتاڵەکان دەدرێت:

ڵاپەرەی چۆن بفڕۆشم

 

کوردوالێت تەنیا نۆینەری متمانە پێکراو زەمان دەکات، ئاماژە بە ناوی سەربەخۆ یانی ئەم کریار\فرۆشیار پێویستی بە ناسینی خۆتان یان سیقەی خۆتان هەیە، کورد واڵێت بەرپرس نیە لە ماملەی ئێوە.